Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 11:27

له‌ هه‌ولێر پشکنین بۆ 14 چێشتخانه‌ی ماسی کرا

کوردستان TV
100%

       

قایمقامیه‌تی هه‌ولێر له‌ هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و به‌دواداچووندا 14 چێشتخانه‌ و خواردنگه‌ی ماسی له‌ شاری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌ و به‌شێكیانی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونه‌وه‌ سزا دا.

قایمقامیه‌تی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: لێژنەی پشکنين و چاودێری بازاڕ بە سەرپەرشتی نەبەز عبدالحمید قایمقامی هەولێر و سەرۆکی لێژنەی پشكنین و به‌دواداچوون، پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ 14 چێشتخانە و خواردنگەی ماسی ئەنجام دا.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: ‌بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و گەشتیاری و مەرج و ڕێنماییەکانی بەرگرییی شارستانی و چاودێری بازرگانی چەندین سەرپێچی تۆمار کران.

قایمقامیه‌تی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەم لێژنه‌یه‌‌ لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی ھاووڵاتییان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان.

ئەو شوێنانەش كه‌ سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران و ھۆشدارییان پێدرا و بە پێی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.