وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م واژووی له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانی و هه‌نگاری كرد به مه‌به‌ستی پشكنینی چوار ناوچه‌ی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار، گرێبەستی واژووكردنی مۆڵەتی شوێنەواری درایە ژمارەیەك زانكۆی ئەڵمانی و هەنگاری بۆ كنە و پشكنینی چەند ناوچەیەكی شوێنەواری لە سلێمانی، دهۆك، قەڵادزێ و بێتواتە.
ڕێوڕەسمی واژووكردنەكە لەنێوان کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و ژمارەیەك پرۆفیسۆری چوار زانكۆی ئەڵمانی و هەنگاری ئه‌نجامدرا.
ئه‌و زانكۆیانه‌ی مۆڵه‌تی پشكنینه‌كانیان وه‌رگرت برێتین له: زانكۆی (ئۆتفیۆش لۆڕانت)ی هەنگاری، كنە و پشكنینی گردی تلێ لە ناحیەی سەرووچاوەی دەڤەری ڕاپەڕین ئه‌نجام ده‌دات. زانكۆی (فرایبۆڕگ)ی ئەڵمانی كنە و پشكنینی گردی موقبلێ لە قەزای سیمیل لە شاری دهۆك ئه‌نجام ده‌دات. زانكۆی (هایدلبێرگ)ی ئەڵمانی كنە و پشكنینی شوێنەواری مێرقووڵی لە قەزای دووكان لە سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات. لە دەڤەری قەڵادزێ گردی زراو و قەڵای دینگە لەلایەن زانكۆی (میونخ)ی ئەڵمانی و زانكۆی (لودویگ ماكسمیلان)ی ئەڵمانی كاری كنە و پشكنینیان بۆ دەكرێت.
هەر لە ڕێوڕەسمەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جه‌ختی كرده‌وه كه جەنابی سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی داوە كە ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ كەرتی شوێنەوار تەرخان بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.