Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:14

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بە زەبری چەک پارە و مۆبایلیان لە هاووڵاتیان وه‌رده‌گرت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایدەگەیەنێت، پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌زه‌بری‌ چه‌ك ڕێگریان له‌سێ هاوڵاتی‌ كردبوو به‌مه‌به‌ستی‌ لێ سه‌ندنی‌ پاره‌ و مۆبایل.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیدەکاتەوە، دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچناری‌ شاری‌ سلێمانی‌ دوو تۆمه‌تبار ڕێگریی له‌هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن‌ و له‌ژێر زه‌بری‌ چه‌كدا بڕێك پاره‌ی‌ لێ ده‌سه‌نن‌و دواتر به‌ چه‌ك برینداری ده‌كه‌ن، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان ته‌قه‌ له‌مه‌فره‌زه‌كه‌ی‌ پۆلیس ده‌كه‌ن‌ و پۆلیسێك بریندار ده‌كه‌ن‌ و هه‌ڵدێن.

ئاماژە بەوە دەکات، دوای‌ ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناو شار ڕۆژئاوای‌ ڕاسپارد، كه‌ ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تباره‌كان بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیریان بكه‌ن، پاشان بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌داواداچوونی‌ وردی‌ ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م، خ، ف - س، ك، ع) ده‌ستگیربكرێن، ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه‌.

ڕاشیدەگەیەنێت، له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا نا، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌دا نا كه‌ پێشتریش ڕێگرییان له‌هاوڵاتییه‌كی‌ دیكه‌ كردووه‌ و به‌زه‌بری‌ چه‌ك بڕێك پاره‌ و موبایله‌كه‌یان لێ سه‌ندووه‌، هاوكات ڕێگرییان له‌هاوڵاتییه‌كی‌ دیکە كردووه‌ و ته‌قه‌یان لێكردووه‌ و به‌چه‌قۆ برینداریان كردووه‌.

شایەنی باسە، هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر، به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (405) و (230) و (456) و (31) له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.