Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:06

وەزارەتی کارەبا پرۆژەی سکادا جێبەجێ دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، كه‌ کەمال محمد ساڵح ،وەزیری کارەبا گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی سکادا لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ستێر و کۆنترۆڵ ماتیک واژۆ کرد.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، پرۆژەکە بە تێچوونی سی و حەوت ملیۆن و نۆسەد و هەشتا و دوو هەزار دۆلار لە ماوەی 900 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، پرۆژەی سکادا پڕۆژەیەکە بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بەکاردێت.

شایەنی باسە، وەزارەتی کارەبا پێداگیریی لەسەر گرنگیی ئەم پرۆژەیە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارەبای هەرێم دەکات، کە رۆڵێکی گرنگی لە پێشخستن و کۆنترۆڵکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم هەیە، بڕیارە پرۆژەکە بە کواڵیتییەکی باش لە ماوەی دیاریکراودا تەواو بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.