لوفتهانزا لە 21ی ئەم مانگەوه گەشتەكانی لەنێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەست پێدهكاتهوه.
ئەحمەد هوشیار، بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ههولێررایگهیاند: دوای وەستانی گەشتەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك و نیو، ئهمڕۆ بەفەرمی لوفتهانزا بڕیاری دا لە 21ی ئەم مانگەوه گەشتەكانی لەنێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەست پێبكاتەوە .
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ههولێر دهشڵێت: گەشتەكان راستەوخۆ دەبن و لەهەفتەیەكدا رۆژانی شەممە و سێشەممە ئەنجام دەدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.