Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:16

 سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گه‌یشته‌ پارێزگای دیالە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنیی، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی دیالە، گەیشتە پارێزگاکە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە شاندێکی باڵای ئەمنیی بەسەرۆکایەتی فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا گەیشتووەتە پارێزگای دیالە.

ئاماژەیان بەوەیشداوە کە عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە سەردانەکەی بۆ پارێزگای دیالە، ھێزە ئەمنییەکانی بەسەرکردووەتەوە، ھەروەھا بەدواداچوونی بۆ ئەو پلانە کردووە کە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە پارێزگاکە دانراوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت، دوو رۆژ لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییان لە پارێزگای دیالە دا و لە ئاکامدا، سێ پۆلیس کوژران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.