ئاژانسی هه‌واڵیی فەرمی ئیمارات WAM بڵاوی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار دراوه، به‌تۆمه‌تی پشتیوانیكردن له تیرۆر له‌و وڵاته، ناوی 38 كه‌س و 15 كۆمپانیا بخرێنه لیستی تیرۆر.
له بڕیاره‌كه‌دا داوا له ته‌واوی لایه‌نه چاودێرییه‌كان كراوه رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر بۆ چاودێریكردنی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌كنیكی، دارایی و بازرگانییان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌دا هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه چواریان ئیماراتی، دووانیان لوبنانی، دووانی دیكه‌یان عێراقی، هه‌شتیان یه‌مه‌نی، چواریان سووری، پێنجیان ئێرانی، شه‌شیان نێجیری، هه‌روه‌ها یه‌ك كه‌سیش هاووڵاتیی هه‌ریه‌ك له سەینت کیتس و نیڤیس، به‌ریتانیا، رووسیا، ئوردن، هیندستان، ئه‌فغانستان و سعوودیه‌ن.
زانیاری نه‌دراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داخۆ ئه‌و 15 كۆمپانیایه سه‌ربه كام وڵاتانه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.