لە ئاکامی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە پارێزگای نەینەوا، دوو سەرباز برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە درەنگانی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی لیوای 43ی سەربە فیرقەی 20ی پیادەی سوپای عێراقیان داوە لە نزیک ناوچەی خنێفس سەربە قەزای حەزەر باشووری پارێزگای نەینەوا.
بە گوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی پەلامارەکەدا، دوو سەرباز برینداربوون.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.