ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی مەسڕور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێبەر ڕۆستەم وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و چەند بەرپرسێکی دیکە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شاری سۆران بەڕێوەدەچێت.
لە ڕێوڕەسەمەکەدا ئومێد خۆشناو گوتارێکی پێشکەش کرد، لەسەرەتادا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خەڵکی قەزای سۆران کرد و ڕایگەیاند، بیرۆکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەلایەن جەنابی سەرۆک بارزانییەوە پێشنیارکراوە، بەر لەوەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە داوا بکرێت.
لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بە پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 90 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری چوار قەزاکە بە گوژمەی 13 ملیار دینار پێشکەش کراوە، لە دوای ڕاگەیاندنیان وەک ئیدارەی سەربەخۆ زیاتر خزمەت دەکرێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.