Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:25

بە ئامادەبوونی مەسڕور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـى ئەیلوول، کاتژمێر 10ـى بەیانی، بە ئامادەبوونی مەسڕور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شاری سۆران بەڕێوەدەچێت.

لە ڕێککەوتی 28ـی تەمموزی ساڵی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری کرد کە هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ، بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ، هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە سۆران و زاخۆ، دوو دەڤەری گەورە و بەرفراوان و گرنگن و بوونیان بە ئیدارەی سەربەخۆ ، کارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیانی ئەو دوو دەڤەرە دەکات. 

لە دوای پێشنیارەکەی سەرۆکی حکوومەت، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لە سەر دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆ لە سۆران و زاخۆ دا و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە یەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسڕور بارزانی، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شاری سۆران بەڕێوەبچێت.

شایەنی باسە، شاری سۆران دەکەوێتە دووری 115 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر، ژمارەی دانیشتووانەکەی بە 125 ھەزار کەس دەخەمڵێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.