Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 14:00

زه‌نگی ده‌ستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن له‌ ھه‌رێمی کوردستان لێدرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆسێشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ قوتابخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم  له‌ كاتی لێدانی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن 2021-2022  سوپاسی خۆراگری مامۆستایانی كرد، كه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی كۆرۆنا و خراپی دۆخی ئابووری ،نه‌یانهێشت پرۆسه‌ی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له‌ ملیۆنێك و 800 ھه‌زار قوتابی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كه‌ن كه‌ ملیۆنێك و 725 ھه‌زار قوتابی له‌ گشت قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌ كه‌رتی حكوومی و زیاتر له‌ 90 ھه‌زار قوتابی له‌ كه‌رتی ناحكوومی ده‌خوێنن.

له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێمی كوردستان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی هاوكات داوای له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كردووه‌ ڤاكسین وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها به‌ستنی ماسكی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندندا كردووه‌ته‌وه‌ ناچاریی.

ساڵی رابردوو، به‌ھۆی ھه‌ڵكشانی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ھه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی خوێندن له‌ ناوه‌ندی خوێندن به‌ شێوه‌ی نۆره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.