وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له وڵاتی ئیتاڵیا به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له كۆڕبه‌ندی نێوان ئاینه‌كان كرد.
كۆڕبه‌ندی نێوان ئاینه‌كان (G20) بە چاودێری سەرۆکی ئیتاڵیا و به بەشداری ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتان و وەزیران و کەسایەتییه ئاینییه‌كان بەرێوە دەچێ.
پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لە یه‌كێك له پانێڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مدا وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بووین و تێیدا ئاماژەمان بە کو‌لتوور و گیانی پێکەوەیی و تەبایی و خۆشەویستی نێوان ئاینەکان لە کوردستان کرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یناد: له پانێله‌كه‌دا ڕۆڵی زانایان و پیاوانی سەرجەم ئاینەکانی هه‌رێمی كوردستان‌مان بەرز نرخاند وێڕای ھەوڵی گرینگ و بەردەوامی حکوومەتی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بە تایبەتی بۆ پێکھاتە جیاوازەکانی ھەرێم و ناوچەکە.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر له پانێڵه‌كه‌دا چەند پرۆژەیەکی وەزارەتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیمان بۆ پشتیوانیکردن و پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی نێوان ئاینەکان خستەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.