پۆلیسی گەرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەمە منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو.
ڕاشیگهیاند: بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی کەلاری نوێی قەزای کەلارن، ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشت کردن چوونەتە سەر ڕوباری سیروان منداڵەکەیان کە تەمەنی یەک ساڵ و دوو مانگە بەناوی (مەتین زمناکۆ ئەنوەر ) کەوتۆتە نێو گۆمێکی ئاوەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.