Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:31

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارکی کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی وەک پارتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى.

سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارک مار ئاوا خواست و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی، بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆکی حکومەتی کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئازادی ئایینی و پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.