Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:22

له‌ پارێزگای موسڵ دووه‌م که‌س به‌ ڤایرۆسی په‌تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


لە پارێزگای موسڵ، حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆمارکرا، ئەوەیش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە کە بەهۆی پەتاکەوە لەو وڵاتە تۆمار بکرێت.
شانەی قەیرانە تەندروستییەکان لە پارێزگای موسڵ ئاماژەی بەوە داوە کە گۆشتفرۆشێک لە پارێزگاکە بەھۆی تووشبوونی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی گیانی لەدەستداوە، و شانه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: سەرجەم ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبووەکەدا ھەبوو، کەرەنتین کراون و شوێنکارەکەیش داخراوە.
شانەی قەیرانە تەندروستییەکان لە پارێزگای موسڵ داوای لە ھاووڵاتییان کردووە کە بەھیچ شێوەیەک گۆشت لە سەربڕخانە نافەرمییەکان نەکڕن.

یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە عێراق لە 26ی حوەزیرانی رابردوودا، تۆمارکرابوو.

بەپێی زانیارییه‌كانی رێکخراوی تەندورستیی جیھانیی، رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوه‌، دەگاتە 40 لەسەدا.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.