Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:22

وەزیری پەروەردە ڕوونکردنەوە لەسەر بابەتە لەدەستچووەکانی ساڵی ڕابردوو دەدات

کوردستان TV
100%


وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 14ـی ئەم مانگە دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەکرێتەوە و قەرەبووی بابەتە لە دەستچووەکانی ساڵی ڕابردووش دەکرێتەوە.

ئالان حەمە سەعید ڕایدەگەیەنێت، ماوەی سێ هەفتە دانراوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی بابەتە لەدەستچووەکانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکان.

وەزیری پەروەردە گوتی، لەسەرەتای دەستپێکی ئەمساڵ، قۆناغەکانی 2تا11 جگە لە قۆناغەکانی 7 و 10 بەشێک لە وانەکانی ساڵی ڕابردوو دەخوێنن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکانەوە وانە و بابەتەکان دیاریکراون.

ئالان حەمە سەعید ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرجەم مامۆستا و قوتابیان پابەندبن بە بەستنی ماسک وڕێککارە تەندرووستییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش، دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار ماسک و پەنجا هەزار پاککەرەوە دابەشدەکرێ بەسەر ناوەندەکانی خوێندن.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.