ڕۆژی دووشەممە 13ـی ئەیلوولی 2021 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەیڤد هەنت کوسنوڵی گشتی نوێی بهریتانیا لە شاری هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی بهریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرک و کارەکانیدا هەروەها سوپاسی بریتانیای کرد کە لە شەڕی داعشدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.
هەر لەو دیدارەدا کونسوڵی گشتی بهریتانیا جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و خوازیاری فراوانتربوونی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان بهریتانیا و هەرێمی کوردستان لە بواری جۆراوجۆر بوو.
هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست کە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئیجابی و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.