ئه‌ساڵه نه‌سڕی گۆرانیبێژی ناوداری سووری و عه‌ره‌بی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شاعێرێكی عێراقی كردووه و به‌مه‌ش بووه‌ته بووكی عێراقییان.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی هاوسه‌رگیریكردنی ئه‌ساڵه به حه‌سه‌ن فایه‌قی شاعیری ناوداری عێراق بڵاو بۆته‌وه، حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گۆرانیبێژی عێراقی ماجید موهه‌ندیسه.
چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كورته ڤیدیۆیه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبۆته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌ساڵه ده‌ڵێت "من سه‌رسامم به عێراق" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئێستا بوومه‌ته یه‌كێك له ئێوه".
تا ئێستا حه‌سه‌ن و ئه‌ساڵه له‌باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هیچ شتێكیان بڵاو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام ڕه‌بیع هنێدی كه هاوڕێیه‌كی نزیكی ئه‌ساڵه‌یه له ئینستگرام وێنه‌ی ئه‌ساڵه و حه‌سه‌نی بڵاو كردۆته‌وه و به‌بۆنه‌ی چوونه نێو قه‌فه‌سی زێڕینه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته كردوون.
ئه‌ساڵه پێشتر سێجاری تر هاوسه‌رگیری كردووه، هاوسه‌ری یه‌كه‌می ئه‌یمه‌ن زه‌هه‌بییه له‌نێوان ساڵانی 1991-2005 و دوو كوڕی له‌م هاوسه‌ره هه‌یه، هاوسه‌ری دووه‌می ده‌رهێنه‌ری فه‌ڵه‌ستینی تاریق ئه‌لعریانه و له‌ویش دوو كوڕی هه‌یه و 14 ساڵ به‌یه‌كه‌وه ژیان، هاوسه‌ری سێیه‌میشی ئه‌حمه‌د عه‌بدولمه‌جیدی په‌رله‌مانتاری میسڕییه كه ژیانی هاوسه‌رییان ته‌نیا 3 مانگ بوو.
حه‌سه‌ن فائیقش ته‌نیا یه‌كجار چۆته نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی هاونیشتمانی به‌ناوی مارتا حامد كه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوێتی و ئه‌مه‌ریكی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.