شەوی ڕابردوو، لە رێگەی دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
دوای هێرشهكهش دژە تیرۆری کوردستان بڵاویكردۆتهوه كه هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ههرلەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، ڕەوشێ شاری هەولێر ئارامە و مووشەکەکان بەر لەوەی بگەن بە ئامانجەکانیان پوچەڵکراونەتەوە.
شایەنی باسە، هێرشەکەی شەوی ڕابردوو، چوارەمین هێرشە لەمساڵدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئهنجام دهدرێت، تا ئێستاش هیچ گڕوپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی شهوی رابردوو ڕانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.