له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هـەڵبژاردنێکی چارەنووسـساز له عـێـراق و هـەرێـمی کـوردسـتان دلـشـاد شـەهـاب ـ ئەندامی ئەنجـومەنی سەرکـردایەتی پ.د.ک رایگه‌یاند:
هه‌موو هه‌لبژاردنێك گرنگه و هه‌ر هه‌لبژاردنێكیش بۆ قۆناغێكی خۆی چاره‌نووسسازه بۆ ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه حكومه‌تی پێ پێكده‌هێنرێت
ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ش پیشوه‌خته‌یه له سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له عێراق هاته دی كه له ئه‌نجامی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی كه روویدا و شه‌قام داوای كرد كه گۆرانكاری بكرێت له پرسی هه‌لبژاردنی نوێنه‌ران .
روونیشیكرده‌وه كه عێراق بۆته شوێنی تێڕوانینی نێو ده‌وڵه‌تی ، له رووی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری كه زۆر ئالۆزو خراپه ، هه‌روه‌ها توندڕه‌وی بیروبۆچوون هه‌یه له ئه‌جینداكاندا . ئه‌وه‌ش مافێكی سروشتی ره‌وای هاووڵاتیانی عێراقه كه داوا بكات ره‌وشه‌كه باش بكرێت كه نزیكه‌ی 18 ساڵه عێراق له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا . چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و گۆرانكارییه رووبدات ئه‌گه‌ر رێژه‌ییش بێت گۆرانكارییه‌ك له‌و چه‌قبه‌ستووه رووبدات .
دلـشـاد شـەهـاب ـ ئەندامی ئەنجـومەنی سەرکـردایەتی پ.د.ک جه‌ختی كرده‌وه كه گۆرانكاری بنه‌ره‌تی ئه‌وه‌یه ، وانه له رابردوو وه‌ربگیرێت ، تاكی عێراقی هه‌ست به نیشتیمانیبوون ناكات ، هه‌ست ناكات به ئومێدێكه‌وه سه‌یری ئاینده بكاته‌وه ، تووشی چه‌قبه‌ستوون هاتوون .
ئه‌كید گۆرانكاری روودادات ، به‌ڵام گۆرانكارییه مانای وا نیه و ئه‌سته‌مه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پارتانه‌ی ئێستای عێراق بچێته ده‌ره‌وه به‌ڵام هه‌نگاوێكه و ده‌رفه‌تێكه بۆ بڕوابوونی ئه‌و پارتانه كه په‌یامێك به خه‌ڵك بدرێت كه هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشچوون هه‌یه .
هه‌ر تاكێك مافی خۆیه‌تی ئه‌و مافه كاری له سه‌ر بكات و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بكات .
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه لایه‌نگرانی پارتی و ئه‌ندامانی پارتی ، ئه‌وانه‌ی واقیعی كوردستان وه‌ك خۆی ده‌خوێننه‌وه ، كه پارتی رۆڵی له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌دا رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه و له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه له به‌شداری كارای سیاسی عێراقدا دیاره ، به حوكمی ده‌ستكه‌وته‌كانی و یه‌كڕیزی خۆی ، به‌شداری پارتی باش ده‌بێت .
وه‌ك سه‌ركردایه‌تی پارتی ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین ، پارتی ده‌ره‌نجامێكی شایسته‌ی ده‌بێت له به‌شدار بوون به قه‌ده‌ر ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌ی كه هه‌یه‌تی .
دلـشـاد شـەهـاب ـ ئەندامی ئەنجـومەنی سەرکـردایەتی پ.د.ک راشیگه‌یاند كه خۆی به‌رنامه‌كان نه‌بۆته پێوه‌ر له عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش ، به‌ڵام پارتی شتی به‌رجه‌سته‌ی هه‌یه ، له سه‌ر رابردووی خۆی و مێژووی 75 ساڵه‌ی خه‌باتیدا ، له قۆناغه‌كانی به‌رخودان ، له نێوان پلانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ، له هه‌موو ئه‌و قۆناغانه پارتی ئیستیقامه‌ی هه‌بووه ، ده‌ستی له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌لنه‌گرتووه ، له قۆناغی به‌ڕێوه‌بردنیشدا ، پارتی رۆلێكی كارای هه‌بووه له بنیادنانی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌موو كه‌رته‌كان
به‌شداریكردنی كارای پارتی ، وای كردووه هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی پته‌وی له ناوچه‌كه هه‌بێت
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه حوكمرانیه‌كی دروست له هه‌رێمی كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌ر حوكمرانی عێراقه‌وه ده‌بێت .
تا ئه‌و ساته‌ی ئێمه تێیداین زۆر لایه‌ن هه‌ن بیریان له‌وه نه‌كردووه ، كه به‌بێ پارتی پرۆسه‌ی حوكمرانی له عێراق به‌رێوه بچێت ، پارتی هه‌ڵگری به‌رپرسیاریه‌تی گه‌لی كوردستانه .
پارتی پێی وایه هه‌موولایه‌نه كوردستانیه‌كان به یه‌ك گروپ نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات له به‌غدا
دلشاد شه‌هاب گوتی : پارتی هه‌میشه كورسیه‌كانی له لایه‌نه‌كان زیاد بووه ، به‌ڵام پێمان وابووه هه‌موومان پێویسته نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌ین له به‌غدا
له به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستان و له ئابلۆقه‌دان به سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كێ بوو ده‌رگاكانی كرده‌وه ؟
خه‌ڵك بڕوای به پارتی و سه‌رۆك بارزانی هه‌یه كه توانای هه‌یه هه‌رێمی كوردستان ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له قه‌یران رزگاری بكات .
سه‌رچاوه‌كانی خزمه‌تگوزاری كه له هه‌رێمی كوردستانیش كه پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ زه‌وت كردنی مافه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌غدا پابه‌ندی نین .
نارازیبوون و داواكردن زۆر ئاساییه واتا هاووڵاتی كورد چاوی له باشترینه ، ئه‌وه‌ش مانای ئومێدبوونه ، با فشار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین و پێویستیشه له هه‌مان كات واقیع بین و خۆمان به‌راورد بكه‌ین له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا .
خۆزگه ده‌كه‌م خه‌ڵكی ئێمه بچێت به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق ببینێت ، ئێمه له كۆی شایسته داراییه‌كان له ماوه‌ی رابردوودا به تێكڕا 7 بۆ 8%ی بودجه‌مان بۆ هاتووه ، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی باشمان هه‌بێت و رابردوو و ئێستا باش بخوێننه‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه ، وێرای ئاسته‌نگه‌كان ، كاریگه‌رترین هێز هه‌ر پارتی بووه ، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك هه‌بێت ، جه‌ماوه‌ر بێ‌ئاگا نیه له‌و پیلانانه‌ی كه ده‌درێت دژ به پارتی .
ئێمه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لێك مێژووێك ده‌كه‌ین ، مه‌به‌ستمان ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی كورسی نیه كه چه‌ند به ده‌ست دێت ، بۆیه نه‌چووینه ناو هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك .
ده‌نگده‌ر هه‌لسه‌نگاندنی واقیعیانه‌ی هه‌بێت ، بزانێت ئه‌و ده‌نگدانه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه ، هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی هه‌بێت له سیاسه‌ت له ئارامی له ئه‌منییه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌ردنی وڵات ، له به‌روا به خۆ بوون ، له مێژوو .
پێویسته بیر له‌و هه‌نگاوانه بداته‌وه ئه‌كید ئه‌و هاووڵاتییه ده‌نگ به پارتی ده‌دات .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.