كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی كه به‌م دواییه گه‌ڕایه‌وه ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی تیپه‌كه‌ی ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌شداریكردنی له یاریه‌كانی مان ی‌و ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه هیواداره ئۆلی گونار سۆلشایه‌ری ڕاهێنه‌ری مان یونایتد.
ئه‌مرۆ له یاری گه‌ڕی چواره‌می پرێمه‌رلیگ له‌به‌رامبه‌ر نیوكاسل یونایتد له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری پێبكات، كریستیانۆ ستایشی ئه‌و پۆله یاریزانه لاوه‌ی كرد كه ئێستا له ڕیزی مانچسته‌ریونایتد دان و متمانه‌ی خۆی بۆ تواناكانیان له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی شایسته بۆ شه‌یتانه سووره‌كان له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ده‌ربڕی.
مووشه‌كه‌كه‌ی مادێرا گوتیشی، چه‌ندین یادگاری خۆشم له‌گه‌ڵ مانچسته‌ریونایتد هه‌یه‌و ئێستاش كه هاتوومه‌ته‌وه ڕیزه‌كانی ئه‌م یانه‌یه سه‌رده‌مێكی نوێ و نه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌بینم، من لێره‌م تا دووباره مێژووێكی پڕشنگدار بۆ تیپه‌كه‌م بنووسمه‌وه.
جێگای باسه كریستیانۆی ته‌مه‌ن سی و شه‌ش ساڵ، له مێركاتۆی هاوینه‌داو دوای دوازده ساڵ له ڕۆیشتنی له ڕیزی مانچسته‌ریونایتد، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه، له دوازده ساڵی ڕابردوودا كریستیانۆ له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕیال مه‌دریدو یوڤێنتوس یاری كرد‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی به‌نرخی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو یانه‌یه به‌ده‌ستهێنا .
رۆناڵدۆ: له ماچسته‌ر یونایتدم تا دووباره مێژووێکی پڕشنگدار بۆ تیپه‌که‌م بنووسمه‌وه
![](/content/upload/1/archive/2021-09/0-1.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.