Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 18:29

کارمەندێکی کۆشکی سپی باس لە کاردانەوەی جۆرج بۆش دوای زانینی ڕووداوەکەی 11ـی سێپتێمبەر دەکات

کوردستان TV
100%

کارمەندێکی کۆشکی سپی کە جۆرج دەبلیو بۆش، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هێرشەکانی 9/11 ئاگاداردەکاتەوە دیمەنی دراماتیکی ئەو کاتژمێرانەی ئاشکرا کرد.

ئاندریۆ کارد، سەرۆکی ستافی کۆشکی سپی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بۆش بە بیستنی ھەواڵی ھێرشەکانی 11ـی سێپتێمبەر زۆر توڕەبوو.

ئاندریۆ کارد دەڵێت، "لە پشتەوە بەرەو سەرۆک ڕۆیشتم، چەمایەوە و لە گوێی ڕاستیدا چرپاندم و وتم:"دووەم فڕۆکە تاوەرەکەی دووەمی کردە ئامانج، ئەمریکا لە ژێر هێرشدایە."

کارد ئاماژە بەوە دەکات، لەوکاتەی ھەواڵەکەم بە سەرۆک  "بۆش"ـدا کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و  زۆر توڕەبوو، پاشان ئاگادارکرایەوە کە فڕۆکەکەی بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە ناگەڕێتەوە بۆ واشنتۆن.

کارمەندەکەی کۆشکی سپی دەڵێت، لەوکاتەدا بۆش سووربوو لەسەر گەڕانەوە بۆ واشنتۆن، بەڵام بڕیاری گەورە بەرپرسانی کۆشکی سپی و دەزگای ھەواڵگیری ڕێگەی نەدا و فڕۆکەکە بەرەو لویزیانا ئاراستە کرا.

کارد گوتیشی، بۆش ئەوی تاوانبار کردووە، بۆ ئەو بڕیارەی کە نەگەڕێتەوە بۆ واشنتۆن، بەڵام پەیوەندیەکانیان بەهێز مایەوە و کارد تا ساڵی 2006 وەک بەڕێوەبەری ستافی کۆشکی سپی مایەوە.

کارد ڕاشیدەگەیەنێت، یەکەم پەیوەندی "جۆرج دەبڵیو بۆش" سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە لەوکاتەدا ئەنجامی دا لەگەڵ "ڤلادیمێر پۆتین"ـی سەرۆکی ڕوسیا بوو.

شایەنی باسە، ئەمڕۆ شەممە، 11/9/2021، 20ـەمین ساڵیادی هێرشەکانی 11ـی9 سەر تاوەرەکانی بازرگانی جیهانییە لە نیویۆرک، کە هەزاران کەس بەھۆی ھێرشەکەوە کوژران و بریندار بوون.

ئا. عەبدوڵڵا ئازاد

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.