فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە له ڕاگهێندراوێكدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو دامەزراوە فەرمیانە دەکات کە هاوکارو هەماهەنگیکاربوون لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ٥٤ کۆچبەرەی هەرێمی کوردستان کە لە سوریا گیریان خواردبوو.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق و کونسوڵگەری گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێم لەبەرامبەر وەرگرتنی رەزامەندی حکومەتی کۆماری تورکیا و باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنقەرەو کونسوڵگەری عیراق لە غازی عێنتاب دەکات لەبەرامبەر کارئاسانیان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیەو پشتراستکردنەوەی ناوەکان و لەئەستۆ گرتنی ئەرکی گواستنەوەی کۆچبەرەکانیان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاشیگهیاندووه: دوای تەواو کردنی ڕێکارە یاساییەکان بڕیارە لە نزیکترین کاتدا ئەو ٥٤ کۆچبەرە بگەنە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و ستافی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پێشوازیاندا دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.