بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ڕزگاری، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی و ئاڵتونی دزیبوو.
له ڕاگهێندراوهكهی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه: "پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی (٨ ملیۆن و ٤٥٠ ھەزار دینار) و (١٧ ھەزارو ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی - ١٧٣ گەڵا) و بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونەدا کە دزیبووی.
ئاماژهی بهوهشكردووه :تۆمەتبار (ک، غ،ع) لەدایکبووی ١٩٨٤ لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.