بڕیاره دووسبه‌ی یه‌كشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ ببێته‌وه و چه‌ند پرسێكی نێوانیان تاوتوێ بكات.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق و ئێران ئاشكرایان كرد: سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوشانی شاندێكی گه‌وره و باڵای وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێت بۆ ئێران، دووسبه‌ی یه‌كشه‌میش سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌م سه‌ردانه كازمی ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتان پێ بخاته ناو خاكی ئێرانه‌وه دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ئێران له‌لایه‌ن ئیبراهیم ڕه‌ئیسی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ ئێران ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ ده‌خایه‌نێ و تێیدا چاوی به ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران ده‌كه‌وێ و دواتریش له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو كه له سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك مه‌له‌ف له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی ئێران تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه‌ش پرسی بڕینی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ڕووباره‌كان له‌لایه‌ن تاران، له‌گه‌ڵ بابه‌تی گازی سروشتی ئێران و دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر عێراق كه‌ڵه‌كه بووه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی و وه‌رگرتنی وزه‌ی كاره‌باوه.
پرسێكی تری كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان كازمی و ڕه‌ئیسی قسه‌كردن ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئه‌منی و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كێڵگه نه‌وته هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی تریش.
جێی باسه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه به‌ر له واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه بڕیاره له ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی تری ناوچه‌كه و جیهان بكات، یه‌كێك له‌و سه‌ردانانه‌ش ئه‌وه‌ی دووسبه‌ی ئێران ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.