Erbil 2°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 07:47

له‌ کاتژمێره‌کانی داهاتوودا حکوومه‌تی نوێی لبنان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ

کوردستان TV
100%

 

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی لبنان ئاشكرایان كرد، ڕه‌نگه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری كه‌می داهاتوودا حكوومه‌تی نوێی لبنان به‌ سه‌ركردایه‌تی نه‌جیب میقاتی بێته‌ ڕاگه‌یاندن.

ڕۆژنامه‌كان هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه‌: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی وه‌زیری ئابووری كراوه‌ كه‌ كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی حكوومه‌تی لبنان بوو به‌ دیاریكردنی ئه‌مین سه‌لام وه‌ك وه‌زیری ئابووری.

سه‌رچاوه‌كی نێزیك له‌ میقاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ڕایگه‌یاند: پێكهێنانی كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی حكوومه‌تی لبنان كۆتایی هاتووه‌ و ته‌نیا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی بچووك ماوه و هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ كۆشكی به‌عبه‌دا له‌ به‌یرووتی پایته‌خت به‌ فه‌رمی حكوومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نرێ‌. ‌

به‌هۆی خراپی دۆخی سیاسی و ته‌نگژه‌ی ئابووری و دارایی چه‌ند مانگی ڕابردووی لبنانه‌وه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئاستی ژیانی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ خراپتر ده‌بێت و خه‌ڵك به‌ كۆڵه‌مه‌رگی و چه‌رمه‌سه‌ری ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هاووڵاتییان چاویان له‌و كابینه‌ نوێیه‌ی حكوومه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ بیانخاته‌وه‌ سه‌رپێیان و له‌ داڕمانی سه‌ختی ئابووری و سیاسی ڕزگاریان بكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.