Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:42

هاتوچۆی هه‌ولێر: ئۆتۆمبێڵێک خۆی کێشاوه‌ به‌ دوو کامێرای چاودێری

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شوفێرێك به‌هۆی خێرایی و تیژڕه‌وییه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێگای به‌حركه‌ له‌ شاری هه‌ولێر خۆی كێشاوه‌ به‌ دوو كامێرای چاودێری جێگیری هاتوچۆوه‌.

فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: كاتژمێر 9:40ی سه‌رله‌بانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەسەر ڕێگای هەولێر-حرکە لە سایدی هاتن بەرەو ناو شار، هیۆندایەکی ئەله‌نترای تایبەت کە خەریکی نمایش و لوولخواردن بووه‌ لەنێو ئۆتۆمبێڵەکاندا، لە ناکاو کۆنتڕۆلی لەدەستداوه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆل بەسەر دوورگەی ناوەندی شەقام کەوتووه‌ و خۆی کێشاوه‌ بە کامیرایەکی چاودێریی جێگیریی هاتووچۆ و دووری 300 مەتر فڕێیداوه‌، دواتر هەر بەردەوام بووه‌ لە ڕۆیشتن و خۆی کێشاوه‌ بە کامیرایەکەی تریش کە بۆ دیوەکەی تری شەقام دانراوە، ئینجا پەڕیوه‌ته‌ دیوەکەی تری شەقام و خۆی کێشاوه‌ بە ئۆتۆمبێڵێكی تر له‌ جۆری نیسان تایبەت ئینجا وه‌ستاوه‌.

حاجی زیاتر گوتی: لە ئه‌نجامی ڕووداوەکە شوفێرەکە زامدار بووه‌ و زیان بە دوو ئۆتۆمبێڵ کەوتووه‌ لەگەڵ دوو کامیرای چاودێری.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر زیاتر ده‌ڵێت: بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ خێرایی پێشبینیکراوی ئۆتۆمبێڵەکە بەر لە ڕووداوەکە سەرووی 160کم بووە لە کاتژمێرێکدا.

له‌ كۆتاییدا ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ کامێراکانی چاودێری هاتوچۆ بەرگی پارێزەری به‌هێزیان بۆ دانراوه‌ كه‌ کێشی 100 کگم زیاتره‌ و لە کاتی دانان و بەستانیاندا بە کرێن دەجولێنرێن، کەچی زەبری بەرکەوتنی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نەک هه‌ر به‌ قاعیدەوە كامێراكانی دەرهێناوە، بەڵکو 300 مەتریش فڕێی داوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.