سامى سالڤانۆ ته‌مه‌نی ته‌نیا 14 ساڵانه و له ولایه‌تى نیوجێرسى ئه‌مریكا ده‌ژی، به‌هۆى به‌كارهێنانى ئامێرى سێ ڕه‌هه‌ندى سه‌ركه‌وتوو بوو له دیزاینكردن و دروستكردنى ده‌ستێكى ده‌ستكرد بۆ هاوڕێیه كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ى.
سالڤانۆ چه‌ند مانگێكی ئه‌م هاوینه خۆى خه‌ریككردبوو به دیزاینكردن و چاككردنى ده‌ستێكى ده‌ستكرد بۆ ئیوان كێرپیی هاوڕێی.
به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى "یوو پى ئاى" له چاوپێكه‌وتندا ئیوان كێرپی گوتوویه‌تى "به‌هۆى ئه‌و ده‌سته ده‌ستكرده، ئێستا ده‌توانم سویجى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دایكم هه‌ڵبگرم".
پێشبینى ده‌كرێ داهێنانه‌كه‌ى سالڤانۆ له داهاتوودا جێگره‌وه‌ى ده‌ست و پێی ده‌ستكرده‌كان بگرێته‌وه، چونكه زۆر هه‌رزانه، له كاتێكدا ده‌ست و پێ ده‌ستكرده‌كانى تر بڕه‌كه‌ى ده‌گاته 3 هه‌زار تا 30 هه‌زار دۆلار.
سكاى نيوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.