Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:03

پۆلیسی سلێمانی: سێ‌ تۆمەتبار دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەر سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر دوو هاوڵاتی و پارەو موبایلەكانیان لێبردبوون .
 له‌راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: 
دوای ئەوەی ڕۆژی 17-8-2021 ، دوو هاوڵاتی سكاڵایان لەبنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمار كرد كە لەشاخی ئەزمەڕ و لەلایەن سێ‌ تۆمەتباری نەناسراوەوە هێرشیان كراوەتە سەرو لێیان دراوەو  و پارەو موبایلەكانیان لێسەندراوە ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژهەڵاتی ڕاسپارد كە هەستن بە دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران .
راشیده‌گه‌یه‌نن: پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەمان شەو تۆمەتبار (ه ، ف ، ع لەدایكبووی 1981 ) دەستگیربكرێت و دوای 24 سەعات تۆمەتباری دووەم (ف ، س ، ت لەدایكبوی 1991 ) دەستگیربكرێت .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتابری سێیەم بەردەوام بوو و كە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو ، سەرەنجام دوای 20 ڕۆژ توانرا تۆمەتبار ( ج ، م ، س  لەدایكبوی 1984 دەستگیربكرێت ) كە تۆمەتبار پێشتر سزادراوە لەسەر تاوانی دزیكردن .
لەئێستادا هەرسَی تۆمەتبار كە دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا .
لێرەوە داوا دەكەین ، هەر هاوڵاتییەك لەشاخی گۆیژەو ئەزمەڕ ڕێگری لێكراوەو پارە و مۆبایلی لێسەندراوە سەردانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ بكات بۆ ناسینەوەی تۆمەتباران و تۆماركردنی سكاڵا لە دژیان .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.