لە شاری هەولێر، نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ تووشبووانی نەخۆشی تالاسیما دروست دەکرێت، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ئامێرە پزیشکییەکانی بۆ دابین دەکرێت.
مەلا ڕەعد ئۆمەربلی ،سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، دەستکرا بە دروستکردنی پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی نەخۆشخانەی نەخۆشییەکانی تالاسیما لە شاری هەولێر، کە پڕۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنی 16 ژوور و 3 هۆڵ و پارك و گەراجێک.
مەلا ڕەعد ڕاشیدەگەیەنێت، پڕۆژەکە لەلایەن خێرخوازێکی شاری هەولێرەوە بوجەی بۆ تەرخانکراوە و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە- ش پێداویستی و ئامێرە پزیشیکییەکانی بۆ دابین دەکرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.