Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:34

تۆپخانه‌کانی ئێران سنوری سیده‌کان تۆپباران ده‌کات

کوردستان TV
100%


 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 9/9/2021، تۆپخانەکانی ئێران بۆ ماوەی نزیکه‌ی یەک کاتژمێر بە چڕی گوندی تەلان و کوێستانەکانی بەربزین و بن رەشکینیان لە سیده‌كان تۆپباران کرد.
بەپێی زانیاریەکانی کوردستان تیڤی،  لەگوندی تەلان  پێنج موشەک و دڕۆن ئاراستەی بنکەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کراون و دوو خانووش بەتەواوی ڕوخاون .

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە کوردستان تیڤی رایگەیاند:  تۆپبارانەکە لە نزیک گوندو ئاواییه‌كانی ناوچەکە بووە.

سەبارەت بە زیانەکانی تۆپبارانەکە بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ڕایگەیاند : تا ئێستا زیانەکانی تۆپبارانه‌كه‌ نەزانراون  ، بەڵام زیانی ماڵی بەکەرتی کشتوکال و گوند نشینان گەیشتووە وترس ودڵەڕاوکێی زۆریش بۆ ھاولاتیان دروست بووه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.