سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ڵێنى به بریندارانى خۆپیشاندانه‌كانى تشرینی ڕابردوو دا به‌رپرسیاریه‌تى و چاودێرى كێشه مرۆییه‌كانیان بگرێته ئه‌ستۆ، باسى له‌وه‌ش كرد كه په‌رله‌مان بڕیارى قه‌ره‌بووى قوربانییانى خۆپیشاندان و چاره‌سه‌رى بریندارانى ره‌تكردۆته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له كاتێكدا هات كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێشوازى له ژماره‌یه‌ك بریندارانى خۆپیشانده‌رانى تشرین كردبوو.
كازمی له دیداره‌كه‌دا به بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی گوت "ئێوه خۆپیشاندانتان كرد له‌پێناوى داواكارییه راستهقینهكانتان تا باشتر بژین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕووبه‌ڕووى به‌رپه‌رچ بوونه‌وه".
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌شكرد كه پێویسته سوود له ئه‌زموونه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن و گوتى "ئێمه شه‌و و رۆژ كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین سه‌نگ بۆ هه‌موو عێراقییه‌ك بگه‌ڕێنینه‌وه، بۆیه له كاته ناخۆشهكانیشدا ده‌بێ گه‌شبین بین".
كازمى له‌كۆتایى قسه‌كانیدا به بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی گوت وه‌ك عێراقییه‌ك هه‌موو به‌رپرسیاره‌تییه‌ك هه‌ڵده‌گرێ و به‌ڵێنیشی دا به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان بكات و چاره‌سه‌ریان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.