Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 01:38

 10 ملیۆن دۆلار ‌به‌رامبه‌ر زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌فغانییه‌

کوردستان TV
100%

 نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى ئه‌مریكى پاداشتێكى گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى زانیارى پێشكه‌ش بكات و هاوكار بێت له ‌ده‌ستگیركردنى سیراجه‌دین حه‌قانی سه‌رۆكى تۆڕى حه‌قانى كه‌ له‌ لیستی رێكخراوێكى تیرۆریست پۆلینكراوه‌.

نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕالى جه‌ختى له‌وه ‌كردۆته‌وه‌، به‌رنامه‌ى پاداشت له‌پێناو دادپه‌روه‌رى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت ته‌رخانكردووه‌ ‌به‌رامبه‌ر هه‌ر زانیارییه‌ك بۆ ده‌ستگیركردنى سیراجه‌دین حه‌قانی‌.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت تاڵیبان حه‌قانى وه‌ك وه‌زیرى ناوخۆ له ‌پێكهاته‌ى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌ستیشانكردووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى حه‌قانى له ‌لیستى داواكراوه‌كانى واشینتۆنه‌، له ‌پێشتریشدا 5 ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكردبوو وه‌ك پاداشتێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیارى سه‌باره‌ت به‌و ده‌ده‌ن.

نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدرالى ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ حه‌قانى به‌هۆى هێرشى 2008ى سه‌ر هوتێلێكى كابوول داواكراوه‌، له‌و هێرشه‌دا 6 كه‌س كوژراون و له‌ناویاندا هاووڵاتییه‌كى ئه‌مریكی هه‌بوو‌.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدرالى پێیوایه‌ حه‌قانى هه‌ماهه‌نگ و به‌شدار بووه‌ له ‌هێرشه‌كانى سه‌ر سنوور دژ به‌ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ‌ئه‌فغانستاندا، هه‌روه‌ها تێوه‌گڵاوه‌ له‌ هه‌وڵى كوشتنى حامید كارزاى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌فغانستان له‌ساڵى 2008.

سكاى نیوز
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.