Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:35

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لیژنه‌یه‌ک بۆ رەوشی میدیا له‌ هه‌رێمی کوردستان پێک ده‌هێنن

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌زیرانی ڕۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا دروست بكه‌ن بۆ چاودێریكردنی ڕه‌وشی میدیا و پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی حەمەی حەمە سعید وەزیری رۆشنبری و لاوانی كردبوو و كۆ ببوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی میدیایی بە گشتی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پارێزگاریکردن لە کەلتووری خێزان و دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان كرا، بۆ ئەمەش لێژنەیەکی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پێکھێنراوە و بۆ له‌مه‌ودواش کۆبوونەوەی ھاوبەش بەڕێوە دەبەن.

شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ھاوڕابوون لەسەربە ھێزترکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی نێوانیان ئەویش بە مەبەستی پاراستنی شکۆی خێزان و ئادابە گشتییەکان و کارکردن لەسەر گیانی پێکەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.