Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 01:45

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ ڕێککه‌وتنەنوێیه‌که‌ی کۆمپانیای دانا گاز ده‌کات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌ ڕێككه‌وتنی نێوان كۆمپانیای دانا گازی ئیماڕاتی و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی ده‌ربڕی.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوی كرده‌وه‌: دڵخۆشم بە رێککەوتنی نێوان كۆمپانیای دانا گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی کە 250 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ فراوانکردنی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر.


 له‌ توویته‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: بە فراوانکردنی کێڵگەکە بەرهەمێکی خاوێن و تەزووی کاره‌بایەکی هەرزانمان دەست دەکەوێت، جیا لەوەش دەرفەتی کار لە کوردستان دەڕەخسێنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەمان.


جێی باسه‌ به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان كۆمپانیای دانا گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی ده‌بێت به‌رهه‌می گازی سروشتی كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ ڕێژه‌ی 50% فراوان بكرێ به‌شێوه‌یه‌ك تا ساڵی 2023 به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی بگاته‌ 630 میلیۆن پێ سێجا.
 

9

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.