دواى ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چه‌ندین كۆت و به‌ندى به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان گرتۆته‌به‌ر، یه‌كێك له‌و كۆت و به‌ندانه‌ش ئه‌وه‌یه كه لای ئه‌وان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌رزش بۆ ئافره‌ت قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌حمه‌دوڵا واسیق ئه‌ندامى لێژنه‌ى رۆشنبیریى تاڵیبان له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى SBS ڕوونی كرده‌وه، كۆت و به‌نده‌كان هۆیه‌كه تا ئافره‌تان وه‌رزش نه‌كه‌ن، چونكه له‌مه‌وه ده‌كرێ جه‌سته‌ى خۆیان نیشان بده‌ن، ئاماژه‌شى به‌وه كرد وه‌رزش بابه‌تێكى زۆر گرینگ نییه بۆ ئافره‌ت.
له وه‌ڵامى پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ڕێگه‌دانى ئافره‌تان بۆ یارى كریكیت، ئه‌حمه‌دوڵا گوتى "پێموانییه ڕێگه به ئافره‌تان بدرێ ئه‌و یارییه بكه‌ن، چونكه ئه‌مه پێویست نییه بۆ ئافره‌تان، هه‌روه‌ها ئیسلام رێگه نادات ئافره‌ت به‌و شێوه‌یه ببینرێ".
جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئیماره‌تى ئیسلامى ئه‌فغانستان رێگه به هیچ وه‌زرشێك نادات تیایدا ئافره‌تان جه‌سته‌یان ده‌ركه‌وێ، هاوكات تاڵیبان به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه له‌و هه‌ڵوێستانه ناكات و گوتى "ئیسلام رێگه به ئافره‌تان ده‌دا ته‌نیا بۆ كارى پێویست له ماڵه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام وه‌رزشكردن شتێكى وا پێویست نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تاڵیبان له‌و كاته‌ى ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست به‌ڵێنی دا ڕیز له مافه‌كانى ئافره‌تان بگرن، ئه‌مه‌ش به‌پێى شه‌ریعه‌تى ئیسلام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.