Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:21

بەشیر حەداد: پێویسته‌ زۆرترین و باشترین کاندیدی‌ هه‌ڵبژاردن سه‌ربخرێن تا ببنه‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌

کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ سیمینارێكدا كه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیان ڕێكخرابوو ڕایگه‌یاند، پێویستە هەوڵ بدرێت له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا زۆرترین و باشترین کاندیدەکان سەربخرێن، تا بتوانن ببنە نوێنەری راستەقینەی گەلی کوردستان لە بەغدا.


دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ چواشه‌م لە شاری هەولێر سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (کورد و هاوکێشە سیاسییەکان) پێشکەش بە ژمارەیەک قوتابی کرد، سیمینارەکە لقی دەوروبەری ھەولێری یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە ڕێكی خستبوو.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران تیشکی خستە سەر ئەو کێشانەی کە لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە لەم وڵاتە هەن و بە هۆیانەوە هەمیشە کورد چەوسێنراوەتەوە، هه‌روه‌ها باسی دوای ساڵی ٢٠٠٣ کرد کە کورد توانیویەتی بە هێزێکی باشەوە بچێتەوە بەغدا و کار بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی میللەتەکەی بکات.

دكتۆر به‌شیر دواتر باسی له‌ کاروچالاکییەکانی ئەم خولەی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران كرد و ڕایگەیاند: لەم خولەدا توانیومانە چەندین پرۆژەی بە سوود پەسەند بکەین و ڕێگری لە چەندین پرۆژەی دیکەش بکەین کە زیانیان بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی هەبووە. 

هه‌روه‌ها لایەنی ئەرێنی و نەرێنییەکانی یاسای هەڵبژاردنی ئەمجارەی بۆ بەشداربووانی خولەکە شیکردەوە و ڕایگەیاند: پێویستە هەوڵ بدرێ زۆرترین و باشترین کاندیدەکان سەربخرێن تاوەکو بتوانن ببنە نوێنەری راستەقینەی گەلی کوردستان لە بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.