ئافره‌تێكى چینى به‌هۆی نه‌خه‌وتنی بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ زاناكانى تووشى شۆك كردووه، نازانن هۆكار و نیشانه‌كانى چییه، بۆیه له‌ناو توێژینه‌وه‌كان تا ئێستا شتێكى له‌مجۆره‌یان به‌رچاوه نه‌كه‌وتووه.
لى زانیینگ دانیشتووى هه‌رێمى ختانى رۆژهه‌ڵاتى چینه، له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانى چینى گوتى "له ته‌مه‌نى پێنج ساڵییه‌وه چاوه‌كانى دانه‌خستووه"، هه‌روه‌ها هاوسه‌رى لى باس له‌وه ده‌كات حاڵه‌ته‌كه‌ى زۆر نامۆیه و چه‌ندین ساڵه نه‌خه‌وتووه.
هاوسێیه‌كانى ئه‌و ئافره‌ته له‌سه‌ره‌تادا باوه‌ڕیان به‌و نه‌ده‌كرد، دواتر هه‌ر جارێ یه‌كێك له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشت و گفتوگۆیان ده‌كرد، بۆیه له‌راستییه‌كانى گه‌یشتین.
لیۆ سوكۆین هاوسه‌رى لى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژى هاوسه‌رگیرییان به درێژایى شه‌وكارى ماڵه‌وه ده‌كات، به‌پێى قسه‌ى خۆى هه‌وڵیداوه هاوسه‌ره‌كه‌ى بخه‌وێ و گوتى "له سه‌ره‌تادا وامزانى ته‌نیا به‌هۆى بێ توانایى و ماندوویه‌تییه‌وه بێ، بۆیه حه‌بى خه‌وتنم بۆ كڕى، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ى هه‌ر نه‌گۆڕا و هه‌ر به‌ئاگا بوو.
لی چۆته لای پزیشك، به‌ڵام ئه‌وانیش نه‌یانتوانیووه هیچ نیشانه‌یه‌كى ورد بدۆزنه‌وه تا چارسه‌رى بكه‌ن، له‌پاشاندا بردوویانه بۆ بنكه‌ى خه‌وتن له شاری په‌كین، له‌وێ تیمه پزیشكییه‌كان له پوخته‌ى راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه له‌راستیدا لی ده‌خه‌وێ، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ى خه‌ڵكى گشتى نا.
به‌پێى قسه‌ى زاناكان كاتێك لى له‌سه‌ر جێیه‌كه‌دا پاڵ ده‌كه‌وێ و هه‌ردوو چاویشى كراوه‌ته‌وه ئه‌وه خه‌وتووه یان كاتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا قسه ده‌كات و چاوه‌كانى ده‌جولێنێ ئه‌وا خه‌وتووه، به‌ڵام تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه قسه بكات.
هاوكات پسپۆڕانى ئامێرى چاودێرى شه‌پۆڵه‌كانى مێشك ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو: لى رۆژانه ته‌نیا ده خوله‌ك چاوه‌كانى داده‌خا. هه‌روه‌ها زانایان پێیانوایه ئه‌مجۆره حاله‌ته وه‌ك دیارده‌ى رۆیشتنه له كاتى خه‌وتندا.
سكاى نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.