سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان، لە سێ نوسراوی جیادا، کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردوون، ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمە بۆ ئەم پڕۆژانە:
- خەرجکردنی گوژمەی (450.000.000) چوارسەدو پەنجا ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی (ڕێگاسازی کۆڵانەکانی زۆنی (E) و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ زۆنی (E) بۆ ناحیەی تاسڵوجە لە سلێمانی).
- خەرجکردنی گوژمەی (90.041.750) نەوەد ملیۆن و چل و یەک هەزارو حەوتسەدو پەنجا دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی (قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستە بۆ گەڕەکی ئاشتی لە عەربەت).
- خەرجکردنی گوژمەی (119.476.000) سەدو نۆزدە ملیۆن و چوارسەد حەفتاو شەش هەزار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی (قوتابخانەی 18 پۆلی لە چەمچەماڵ).
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.