Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 12:33

مەسرور بارزانی : سوورین لە سەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی رایگه‌یاند: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لە سەر  درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی . 

ئەمڕۆ سێشەممە 7 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لە سەر  درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی . 
لە دیدارەکەدا ، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان  و نەهێشتنی قۆرخکاری و ڕووتین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.