Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 10:22

وڵاتی بەلجیکا پاڵپشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکات

کوردستان TV
100%


 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەنتوێرب ،هەرێمی فلاندەرز /بەلجیکا و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر .
لەم دیدارەدا لەگەڵ شاندەکەی ووڵاتی بەلجیکا پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی نێوان هەردوولا تاوتوێکراو بەووردی گفتوگۆ کرا دەربارەی پرۆژەی( پلاتۆ)وەکو پرۆژەیەکی پێشکەوتووی گرنگ و ستراتیژی کە ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت ، بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی بەلجیکی پاڵپشتی دەکرێت بەمەبەستی هاوکاری و هاندانی خاوەن کارو پرۆژە و بیرۆکەکان و ڕاهێنان و پەرەپێدان و بازاڕسازی و پێشکەشکردنی راوێژکاری ،لەلای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  پشتیوانی و پاڵپشتی وەزارەتی بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە دەربڕی بەپێی تایبەتمەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ، بەتایبەتی بۆ  تەوەرە گرنگەکانی ئەم دیدارە کە بریتی بوون لە  :
گرنگیدان بە ژینگە و ژینگە پارێزی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پاشماوەکانی زبڵ و خاشاک و دووبارە بونیادنانەوەی ، پرۆژەی  بەرهەم هێنانی ئۆرگانی پیشەسازی کشتوکاڵی و ڕاهێنانی فەرمانبەران و ئاشناکردنیان بە چۆنیەتی بەرهەم هێنانی کشتوکاڵی بەڕێگەی پێشکەوتووی ئۆرگانی.
هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی ژنانی خاوەن کارو پرۆژە و رەخساندنی دەرفەتی کار و هاوکاری و پاڵپشتی کردنیان و هاندانیان هاوشانی پیاوان.
لەکۆتایدا لەم دیدارەدا جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامی دان بەو دیدار و کۆبونەوانە و دروست کردنی تیمێکی هاوبەش و کارکردن  بانگهێشت کردنی  کۆمپانیاکانی ووڵاتی بەلجیکا بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموون و ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.