Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 10:29

لە ئەفغانستان بە پەردەیەک قوتابییە کوڕ و کچەکان لێک جیا دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

بۆ یەکەم جارە لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان، دەوامی زانکۆ و قوتابخانەکان دەستی پێکرد و قوتابییە کچەکان و کوڕەکان بە پەردە جیا دەکرێنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەوەی لە زانکۆ و قوتابخانەکانی ئەفغانستان ڕوودەدات بە تایبەت لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە چاودێری دەکرێت.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە، هێزە نێودەوڵەتییەکان چاودێری ئەفغانستان دەکەن بە مەبەستی پاراستنی ڕێز و مافی ئافرەتان لە وڵاتەکەدا.

شایەنی باسە، لەماوەی حوکمڕانی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ساڵی 1996-2001 لە ئەفغانستان دەوامی قوتابخانە و زانکۆکان بۆ کچان قەدەغە کرا.

1

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.