شاندێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
د. دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كورستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7 ى 9 ى 2021 ، شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەولێر دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
راشیده‌گه‌ێنێت: جۆزێف كه به‌رپرسی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتییه‌كه كه ئه‌م پۆسته‌ش باڵاترین پۆستی یه‌كێتی ئه‌وروپایه ، كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر 27 ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت .
د. دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی گوتیشی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌گرنگی ده‌روانێته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ، بێگومان ئه‌و سه‌ردانه‌ش له چوار چێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دێت ، له‌شه‌ڕی داعش‌یش یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتییه‌كه هاوكاری هه‌رێم بوون له‌رووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دابینكردنی فڕۆكه و ناردنی راوێژكاری سه‌ربازی بۆ هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به‌گرنگی سه‌ردانی ئه‌و شانده باڵایه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان، د.دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: عێراق هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی له‌پێشه‌و بریاره له 10 ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌رێوه‌بچێت، و ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌ش رووده‌ده‌ن و ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كه‌به‌رپرسانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، ئاماژه‌یه بۆ ڕۆڵی گرنگی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ناوه‌ندێكی گرنگی ئه‌منی و سیاسی له ناوچه‌كه ، بۆیه هه‌ر بریار و پێشهاتێك له‌ناوچه‌كه ببێت بێ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نابێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌و سه‌ردانه ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی گرنگی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان ، هه‌رێمی كوردستانیش له ئێستادا له ئاستێكی زۆر به‌رزو نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانوستاندنی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ، ئه‌ممه‌ش پاڵپشتییه‌كی دیبلۆماسی و سیاسییه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.