سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر رایگەیاند، ئهمڕۆ سێشهممه 7 ى 9 ى 2021 ، پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر لە بواری وەبەرھێنان و عەقارات، كە 150كۆمپانیا لە ھەشت وڵاتەوە تێیدا بەشدارن، دەكرێتەوە.
سۆران قادر، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر رایدهگهێنێت، ئهمڕۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ كەلوپەلی وەبەرھێنان و عەقارات بە بەشداریی نزیكەی 150 كۆمپانیای جیاجیا دەكرێتەوە، كە لە ھەشت وڵاتەوە ھاتوون و بەشدارییان تێدا كردووە.
قادر گوتیشی، بڕیارە ئهمڕۆ پێشانگاكە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بكرێتەوە و چوار رۆژیش بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.