به‌هۆی جموجۆڵی به‌رفراوانی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی پردێ و نزیكبوونه‌وه‌یان له شارۆچكه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به هاوكاری هێزی ئاسمانی ڕاوه‌دووی چه‌كدارانی ده‌عش ده‌نێن.
بنكه‌ی پۆلیسی پردێ به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئێستا جموجۆڵی داعش له سنووری شاره‌دێی پردێ هه‌یه بۆیه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆردومانی گوندی كتكه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاو، هێزێكی زۆر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش له سنووری شاری كه‌ركووك زیادی كردووه و دوایین هێرشیشیان پێرێ شه‌موو بوو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی لیوای 18ی پۆلیسی فیدڕالی له گوندی ته‌ل ستیحی ناحیه‌ی ڕه‌شادی قه‌زای حه‌ویزه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كه به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیسی فیدڕاڵی كوژران و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.