Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 08:15

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6 ی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی پەرلەمانتاری عێراقی و وەزیری بەرگری پێشووی عێراق کرد بۆ كۆچى دوايى خوشکی .

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست،خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات وسەبر و ئارامییش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت. لە بەرامبەردا ، خالید عوبەیدی سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.