وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی ده‌ربڕا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی.
د. ئاسۆ حەوێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی دەربڕی.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م كارمه‌نده ته‌ندروستییه‌كان لە بواری چارەسەری ڤایرۆسی كۆڕۆنا كار دەكەن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كارمه‌نده‌كان لە سەرجەم سەنتەرەكانی چارەسەری كۆڕۆنا لە گشت شار و شارۆچكە و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.