هاوپه‌یمانی سائیڕوون كه موقته‌دا سه‌دڕی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌دڕ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌یه‌كجار سێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ڕه‌وته‌كه‌یان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوورخسته‌وه كه دووانیان پیاو و یه‌كێكیشیان ئافره‌ته.
نه‌بیل ئه‌لته‌ڕفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیڕوون ڕأیگه‌یاند: سزای سێ ئه‌ندام په‌رله‌مانیانداوه و له هاوپه‌یمانه‌تی سائیڕوون دووریان خستوونه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتاره‌كانیش بریتین له: بوڕهان ئه‌لمه‌عمووری، عه‌لی سه‌عدوون ئه‌للامی و ئیناس ئه‌لمه‌كسوسی.
ڕاشیگه‌یاند: سزای په‌رله‌مانتاره‌كان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون بووه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی هاوپه‌یمانی سائیروون له‌گه‌ڵ ده‌رچوونیان له ڕێساكانی كاری سیاسیی ناوخۆی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.