Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 06:17

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین: گه‌نجێک له‌ ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ناسنامه‌ی پێ نییه‌

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای ده‌كات، گه‌نجێك له‌ ڕێگای نێوان ڕانییه‌ - سلێمانی به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، گه‌نجه‌كه‌‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ كه‌سوكاره‌شی ده‌كات بێن ته‌رمه‌كه‌ی وه‌رگرنه‌وه‌.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌م بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی ڕانیە - سلێمانی نزیک هیزۆپ، پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا و بەو هۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بوو.


هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەهۆی سەختی برینەکەی، گه‌نجه‌كه‌ کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نه‌بووه‌، تا ئێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگه‌یاند: قوربانییه‌كه‌ كه‌ شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە، تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵ دەبێ و لە ڕواڵەتدا ڕەنگی پێستی سوورە، هه‌روه‌ها کراسێکی شینی کاڵ و پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەردایە.
"داوا لە کەسوکاری دەکەین سەردانی پزیشکی دادوەری ڕانیە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکەی". پۆلیس ئه‌مه‌ی گوتووه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.