له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ته‌نیا ئه‌و ماتۆڕسكیلانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ تۆمار ده‌كرێن كه به‌شێوه‌ی یاسایی و له ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌هێنرێنه هه‌رێمی كوردستان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه: زۆربەی ماتۆڕسکیلەکان لە هەرێمی کوردستان بێ سەرەتان و بە شێوازی قاچاخ و پارچە یەدەگ داخڵی هەرێمی کوردستان کراون و دواتر پارچەکان بەیەکەوە بەستراون بووەنەتە هۆی چەندین ڕووداوی هاتوچۆ و زیانی ماددی و گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه و هاندانی خاوه‌ن ماتۆرسكیله‌كان بۆ تۆماركردنی ئه‌و ماتۆرسكیلانه‌ی به فه‌رمی و به‌پێی ڕێنوێنیی ژماره 7ـی ساڵی 2021 هاورده‌كراون، بڕیاریان دا:
1- تۆماركردنی ئه‌و ماتۆرسكیلانه‌ی كه له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هاورده كراون و به‌پێی ڕێنوێنیی ژماره 7ـی ساڵی 2021.
2- به‌خشینی ئه‌و ماتۆرسكیلانه‌ی كه تۆمار ده‌كرێن له گشت ڕسووماتی تۆماركردنی ژینگه و ڕێگاوبان و ڕسووماتی تابلۆ.
3- ئه‌گه‌ر ماتۆرسكیله‌كان له ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق هاورده كرابن، پێویسته له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ نووسراو بكرێ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی گومرگی تایبه‌تمه‌ند له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و مهنهفێستانهی كه ماتۆرسكیله‌كه‌ی پێ هاورده كراوه.
4- ماتۆڕسكیلی هاورده‌كراو له ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق به‌ده‌ر ده‌كرێن له گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنیی فرۆشتنی ماتۆڕسكیل، كه له ڕێنوێنیی ژماره 3ـی ساڵی 2021 دیاری كراوه، ته‌نیا پێویستی به گرێبه‌ستی ئاسایی هه‌یه له‌نێوان كۆمپانیای هاورده‌كار یان فرۆشیار له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ماتۆڕسكیل.
5- ئه‌م فه‌رمانه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ كاری پێ ده‌كرێ له 1/9/2021 تا 1/9/2022، ته‌نیا ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ده‌گرێته‌وه، كه پێش 1/9/2021 به فه‌رمی هاورده كراون، به مه‌رجێك مۆدێله‌كانیان گونجاوبێ له‌گه‌ڵ ڕێنوێنیی ژماره 7ـی ساڵی 2021.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.